وەزارەتی ناوخۆ لۆگۆیەكی نوێ بۆ كڵاوی بێری دروست دەكات

ئەمنی
  • 5-10-2023, 12:01
  • +A -A

    بەغدا - INA


    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دروستكردنی لۆگۆیەكی نوێی ڕەنگاوڕەنگی بۆ كڵاوی بێری بۆ ئەفسەران ڕاگەیاند، هەروەها لۆگۆیەكی نوێی بێ ڕەنگ بۆ ئەفسەران ڕاگەیاند.


    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ ، كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، سەرۆكایەتی 21ەمین كۆبوونەوەی لیژنەی ڕای بۆ ساڵی 2023ی ، بە ئامادەبوونی زۆرینەیئەندامانی كرد”.


    لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە، "لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە دروستكردنی لۆگۆیەكی نوێ بۆ كڵاوی بێری كرا، كە بۆ ئەفسەرەكان ڕەنگ دەكرێت و بۆ ئەندامان ڕەنگ ناكرێت، هەروەها پێكهێنانی فیرقە بۆ بەدواداچوون بۆ كەیسەكانی لێكۆڵینەوە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی دژە تاوان لە پارێزگاكان كرا”.


    ئاماژە بۆ ئەوەش كرا، "ئامادەبووان باسیان لە پێشنیاری دەستەی دەستپاكی كرد بۆ پێكهێنانی بنكەی پۆلیس لە پارێزگاكان بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادوەری لەسەر دۆسیەكانی گەندەڵی. هەروەها پرسی ئۆتۆماتیكیكردنی بنكەكانی پۆلیس و بەستنەوەیان بە یەك سیستەمەوە تاوتوێ كرا".