بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی، جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هێزێك لە لیوای 52ی ناو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك و ڕۆژهەڵاتی دجلە سەر بە حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی پشكنینی ئەمنییان لە ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئۆپەراسیۆنەكە بریتی بوو لە گەڕان لە گوندی تەبا سوس، كە ئۆپەراسیۆنێكی رووپێوی و پشكنینی ئەمنی بەرفراوان لەناو سنوری كەرتی بەرپرسیارێتیدا ئەنجامدرا، و رونیشیكردەوە: ئۆپراسیۆنەكە بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە كەرتەكەدا و پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامدراوە.