بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دانیشتنی پەرلەمانی بۆ سبەینێ پێنجشەممە هەڵگرت.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا دانیشتنەكە بۆ سبەینێ پێنجشەممە هەڵبگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە دانیشتنەكەدا دەنگدرا لەسەر پرۆژە یاسای هەمواركردنی دووەمی یاسای فەرمانگەكانی خزمەتگوزاری زانستی و ڕاوێژكاری لە دامەزراوەكانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (7)ی ساڵی 1997.
رونیشیكردەوە: دانیشتنەكە شایەتحاڵی كۆتایی هاتنی ئەو پرسیارە زارەكییانە بوو كە لەلایەن پەرلەمانتار حەنان فەتلاوی ئاراستەی وەزیری پەیوەندییەكان كرابوو.