بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای دژەتیرۆر دەستگیركردنی 4 تیرۆریست و بازرگانێكی مادەی هۆشبەری ڕاگەیاند، لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی جیاوازەوە كە لە پارێزگاكانی زیقار و كەركوك و سلێمانی ئەنجامدرا.
دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هێزەكانیان زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنیان لە ناوچە جیاجیاكانی وڵات ئەنجامدا، و ئاماژەی بەوەشدا: هێزەكانمان بە زانیاری هاوبەش لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، 3 تیرۆریستیان لە پارێزگای كەركوك دەستگیركرد كە دوو ئەركی جیاوازیان هەبووە.
رونیشیكردەوە: لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەكانی هەماهەنگی لەگەڵ فەوجی دژەتیرۆر لە پارێزگای سلێمانی، تیرۆریستێك لە پارێزگای سلێمانی دەستگیركرا.
ئاشكراشیكرد: هێزەكانی دەزگای دژەتیرۆر توانیان بازرگانێكی مادەی هۆشبەر لە شاری ناسریە لە پارێزگای زیقار دەستگیر بكەن.
دەزگاكە دووپاتیكردەوە: كە هێزەكانییان دەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆ پاشماوەكانی داعشی تیرۆریستی و وشككردنی سەرچاوەكانی تیرۆر لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە بۆ گەیشتن بە عێراقێكی سەلامەت و سەقامگیر.