بەغدا - INA
سەرۆكی ڕەوتی حیكمەتی نیشتمانی سەید عەممار حەكیم ئەمڕۆ چوارشەممە دووپاتیكردەوە كە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان گرنگە بۆ خوێندنەوەی سروشتی قۆناغی داهاتووی عێراق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەید حەكیم لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە، كە " سەرۆكی ڕەوتی حیكمەتی نیشتمانی سەید عەممار حەكیم لەگەڵ ئیلێنا ڕۆمانسكی باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەغداكۆبووەوە".
سەرۆكی ڕەوتی حیكمە پێداچوونەوەی بە "ئەنجامی ئامادەبوونی عێراق لە كۆبوونەوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و كراوەیی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بەرامبەر عێراق و بەدواداچوونی پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی" كرد، ئاماژەی بە "سروشتی پەیوەندی نێوان بەغدا و واشنتۆن و ڕێگاكانی پەرەپێدانی بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات كرد”.
ناوبراو داوای كرد "بەردەوامی كۆبوونەوەكانی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان هەردوولا"، ئاماژەی بەوەدا كە "ئەم كۆبوونەوانە بەسە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشەكان یان بۆ نزیككردنەوەی دیدگاكان لەسەر هەندێك دۆسێی".
جەختیشیكردەوە، "گرنگی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی داهاتوو"، ئاماژەی بەوەشكرد "ئەم هەڵبژاردنانە گرنگن بۆ خوێندنەوەی سروشتی قۆناغی داهاتوو لە عێراق".
جەختیشی كردەوە، "ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا و كێبڕكێكردن لەسەر بنەمای بەرنامەی خزمەتگوزاری، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجومەنی خزمەتگوزارین و خەمخۆری پێداویستیی ڕۆژانەی هاووڵاتیانن".
ناوبراو ئاماژەی بە "پشتیوانی حكومەت" كرد و ئاماژەی بەوەدا كە "پاڵپشتییەكەی دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی سەقامگیری عێراق و بەشدار دەبێت لە قووڵكردنەوەی بەرژەوەندییەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان".
ئاماژەی بەوەشكرد، "گرنگی سەقامگیری عێراق وەك مەرجێكی سەرەكی بۆ سەقامگیری ناوچەكە و جیهان و ئەمەش ئەوەیە كە ڕووداو و ئەزموونەكان سەلماندوویانە".