بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی پێشوازی دەكات لە نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق.
نووسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی لە راگەیندراوێكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، جینین پلاسخارت" كرد، ئاماژە بەوە دەكات "لە میانی كۆبوونەوەكەدا، پەیوەندییەكانی هاریكاری لە نێوان عێراق و نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان، پێداچوونەوە بە ستراتیژی سەربەخۆ بۆ كارەكانی نوێنەرایەتیەكە لە عێراق تاوتوێ كرا " ، و هەروەها بەرنامە و پڕۆژە هاوبەشەكانی جێبەجێكردنی لەلایەن نوێنەرایەتییەكە لە ژمارەیەك ناوچەی عێراق، لەجگە لە بەدواداچوون بۆ ئەو هەوڵ و ئامادەكاریانەی كە كراون بۆ سەركەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كە بڕیارە لە مانگی كانوونی دووەمی داهاتوودا ئەنجام بدرێت”.