بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی و پاتریک دورێل، ڕاوێژکاری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە سەرۆکایەتی کۆماری فەرەنسا، سەردانی داهاتووی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بۆ عێراقیان تاوتوێ کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە" سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی كرد لە ڕاوێژكاری كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا لە سەرۆكایەتی كۆماری فەڕەنسا بەڕێز پاتریك دۆرێل".
هەروەها لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە : لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، "دۆرێل هاوخەمی خۆی بۆ حكومەت و خەڵكی عێراق دەربڕی بۆ ئەو ڕووداوە دڵ تەزێنەی كە لە قەزای حەمدانیە ڕوویدا و هیوای لێخۆشبونی بۆ قوربانییەكان خواست لەگەڵ زوو چاكبوونەوەی بریندارەكان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە سەردانەکەی داهاتووی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بۆ عێراق کرا"، ئاماژەی بەوەشکرد "بابەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و فەرەنسا کراوە، بەپێی ڕێککەوتنی ستراتیژی هەمەلایەنە".