ئەنبار - INA - ئەحمەد دلێمی
ئەمڕۆ چوارشەممە، عیماد مشعل دلێمی، سەرۆكی قایمقامی قەزای روتبە لە ئەنبار ڕایگەیاند، ڕێوشوێنێك گیراوەتەبەر بۆ كەمكردنەوەی پاشەڕۆ و كەمكردنەوەی كەمی ئاوی قەزاكە.
دلێمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "بۆری هێڵی گواستنەوەی نوێ لە وێستگەی پڕۆژەكانی بیرەكانی زەبعە بۆ وێستگەی پێنجەمی بەدیل دوای تەواوبوونی دەستیپێكرد، كە ئاوی تێدا پەمپ دەكرا".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو بۆرییە بەشدار دەبێت لە كەمكردنەوەی پاشەڕۆی هێڵی كۆن، بەو پێیەی لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردووەوە وێران بووە ، جەختیشی لەوە كردەوە كە پڕۆژەكە یەكێكە لە پڕۆژەكانی ڕێكخراوی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و بەشدارییەكی گەورە دەبێت لە نەهێشتنی كەمی ئاو كەهاوڵاتیان بەدەستەوە دەناڵێنن لە قەزای ڕوتبە".