دەزگای هەواڵگری پێنج تیرۆریستی لە نەینەوا دەستگیركرد

ئەمنی
  • 4-10-2023, 12:40
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای هەواڵگری دەستگیركردنی پێنج تیرۆریستی لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
    دەزگای هەواڵگری لە راگەیندراوێكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری بەرپرس لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە نەینەوا توانیان پێنج تیرۆریستی داواكراو بە پێی بڕگەكانی مادەی چوارەمی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیركر بكەن، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ورد پەیوەست بە بوونی ئەوان لە یەكێك لە ناوچەكانی پارێزگای نەینەوا”.


    ئاماژەی بەوەشكرد، “تیمێكی كاری هەواڵگری پێكهێنرا بۆ كۆكردنەوەی زانیاری و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی پێویست، و بە بۆسەیەكی ورد، چوار تۆمەتباری داواكراو دەستگیركران، و لەڕێگەی لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران، بەڕاشكاوی دانیان بەوەدا ناوە كە سەر بە چەتەكانی داعشن لەناو ئەو تۆمەتبارانە. ناوی (فیرقەی عەین جەلوت، كاروباری سەربازی، فیرقەی زاتە سواری، و لیوای عەبدالله بن زوبەیر و سوپای عەسرە) و لە بەرامبەر ئەمەدا بڕە پارەیەكیان وەرگرتبوو، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە “تیرۆریستان لێدوانەكان تۆماركران و وەك ئامادەكارییەك بۆ ئامادەبوونیان لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەریدا ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كران بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەیان."