سەرۆك وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێدانی زەوی نیشتەجێبوون بە وەزارەتە ئەمنییەكان و سەربازییەكان و هێزەكانی حەشدی شەعبی

ناوخۆ
  • 4-10-2023, 11:46
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پێدانی زەوی نیشتەجێبوون بە وەزارەتە ئەمنی و سەربازییەكان و هێزەكانی حەشدی شەعب

    لە نووسراوێكدا كە لەلایەن نووسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە و ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردوەتەوە تێیدا، هاتووە، “ڕەزامەندی سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، محەمەد شیاع سودانی، بۆڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر سەبارەت بەمەبەستی تەرخانكردن و دابەشكردنی زەوییە نیشتەجێبوونەكان بەسەر وەزارەتە، ئەمنی و سەربازییەكان، و دەستەی حەشدی شەعبی.”  ئەمەیش لەچوارچێوە یاساییەكانی كارپێكراو، هەریەكەیان بەپێی دەسەڵاتی دادوەری خۆیان، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەو دەسەڵاتانەی سەرەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی كە دادپەروەری لە بەشداریكردنی هەموو ئەندامەكانیان بەدەست دێت”.


    ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەمە وەك پێزانینێك بۆ هەوڵەكانیان بۆ بەرگریكردن لە نیشتمان بووە".