ئەمریكا بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانییەوە پیرۆزبایی لە عێراق دەكات

سیاسی
  • 4-10-2023, 10:12
  • +A -A

    واشنتۆن - INA
    تۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە بۆنەی ڕۆژی نیشتیمانی عێراق، پیرۆزبایی ئەمریكای پێشكەش بە گەلی عێراق و سەرۆك وەزیرانی كرد.
    بلینكن لە راگەیندراوێكدا كەبەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی  گەیشت وتێیدا ڕایگەیاند، “ئەو هاوبەشییە ستراتیژییەی 360 پلە لە نێوان هەردوو وڵاتەكەماندا هەیە، بەردەوام دەبێت لە بەهێزكردنی بەها هاوبەشەكانمان لەكاتێكدا پێكەوە كاردەكەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جیهانییەكان وەك ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا، بەرەوپێشبردنی گەشەسەندنی ئابووری، پێشخستنی مافەكانی مرۆڤ، پاراستنی ژینگە، و دەستەبەركردنی شكستی هەمیشەیی بۆ داعش  ئێمە بەردەوامین لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی گەل بە گەل كە بناغەی هاوبەشیمان پێكدەهێنن.”
    بلینكن ڕۆژی نیشتیمانی عێراقی بە بۆنەیەك زانی بۆ ڕەنگدانەوە و شانازیكردن بە دەستكەوتەكانی عێراق و كۆڵنەدانی گەلەكەی. زیاتر لە 91 ساڵە عێراق لە ڕێگەی ناخۆشییەوە هەوڵی بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگەیەكی گشتگیرتر و دادپەروەرانەتر بۆ هاووڵاتیانی خۆی و بۆ نەوەكانی داهاتووی".