بهغدا- INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، پێشوازی لە سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیێندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاند" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازی کرد لە سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەڕێز عومەر ئەحمەد محەمەد و جێگرەکەی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمیسیاران بەڕێز فەیاز یاسین.
لە کۆبوونەوەیهکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیۆن ڕوونکردنەوەیەکی گشتگیری دەربارەی ئەو ڕێوشوێنانە پێشکەش کرد كه لە چوارچێوەی خشتەی ئەرک و کارە تەرخانکراوەکانه بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئامادەکارییەکان کە بە خێراییەکی زۆر بەڕێوەدەچن، و جەختیش کراوە لە سەر ئەوەی کە هەموو هەنگاوەکان لە چوارچێوەی دیاریکراودا بن، و دڵنیابن لە تەواوبوونی پرسە تەکنیکییەکان.
هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیۆن بودجەی پێویستی تەرخانکراوی دارایی خستەڕوو بۆ بەڕێزیان، لە پێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە مانگی شوباتی 2024.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی کرد کە زاڵ بن بەسەر هەموو ئەو بەربەستانەی کە پەیوەستن بە داواکارییەکانی فەرمانبەران و خەرج کردنی کرێی ئەو کەسانەی گرێبەستیان لەگەڵ کراوە، و ڕاسپاردنی وەزارەتی دارایی بۆ دەستپێکردنی تەرخانکردنی پێویست.
هەروەها سودانی وەزارەتی پەروەردەی ڕاسپارد هاوکاری کۆمسیۆن و لایەنە فەرمییەکانی دیکەی حکومەت بکەن.
سهرۆك وهزیران فەرمانی کرد چارەسەری تەکنیکی ئەنجام بدرێت بۆ ئەو تێبینییانەی لە پرۆسەی ھاوشێوەکردندا جێگیرکراون، کە لەم دواییانە بەڕێزیان ئامادەی بوو.
لەلایی خۆیەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران جەختی کردەوە لەوەی کە ئەم تێبینییانە لە پرۆسەی چارەسەرکردندان و ژمارەیەک تاقیکردنەوەی ھاوشێوەکردن ئەنجام دەدرێن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کۆتایی جێگیربکرێت، لە بەردەم هێزە سیاسییەکان و بەشداربووانی هەڵبژاردنەکاندا.