بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی دەروازە سنوورییەکان دەستبەسەرداگرتنی دوو ئۆتۆمبێلی بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی ئینتەرپۆل، لە بەندەری ئوم قەسرڕاگەیاند،
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەكدا، کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە: دەستهی دەروازە سنوورییەکان، لە ڕێگەی هەماهەنگی کار و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ فەرمانگەی پۆلیسی ئینتەرپۆل لە بەندەری ناوەڕاستی ئوم قەسر، توانی دەست بەسەر دوو تۆیۆتا هایلۆکسدا بگرێت كهلە وڵاتی (سوید) دزراوە.
ههروهها وتی" ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەرداگرتنەکە بە ئەرکێکی هاوبەشی لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجامدراوە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای ئوم قەسر".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لیژنەیەک بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئۆپەراسیۆن پێکهێنرا، ڕاپۆرتی دەستگیرکردنیان ئامادهكراوه و ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسری کراوه بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی گونجاو".
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا