بهغدا-INA
ئهمڕۆ سێشەممە، فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان" دەستگیرکردنی 10 دزەپێکەری بیانی ڕاگەیاند کە هەوڵی بەزاندنی سنووریان داوە بەشێوەیەکی نایاسایی لە سێ پارێزگادا.
فەرماندەییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “هێزێک لە لیوای سنووری کەناراوەکان لە فەرماندەیی ناوچهی چوار توانیان (3) دزەپێکەری بیانی دەستگیر بکەن کە هەوڵی بەزاندنی سنوورەکانیان لە بەسرە بە شێوەیەکی نایاسایی داوە، فەوجەکەی دووەم لە لیوای سنووری نۆیەمیش توانی لەناو فەرماندەیی هەرێمی شەشەمدا دوو دزەکاری بیانی لە ڕۆژئاوای نەینەوا دەستگیر بكات، لە سلێمانیش لیوای 21ی سنووری توانی (5) دزەپێکەری بیانی دەستگیربکات کە هەوڵی بەزاندنی سنووربەشێوەیەکی نایاسایی داوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕاپۆرتی بنەڕەتی دەستگیرکردنیان ئامادهكراوه و ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژی گیرا".