یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانیدا

وەرزش
  • 27-11-2017, 00:00
  • +A -A

    ه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 20/11/2017 به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سكرتێر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی یه‌ك مانگ چالاكییه‌كانی به‌ هۆی ناله‌باری بارودۆخی كوردستان وه‌ستاندبوو. دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زیاتر له‌ دوو كاتژمێری و خوێندنه‌وه‌ بۆ بارودۆخی كوردستان و بیروڕا گۆڕینه‌وه‌ له‌ باره‌ی چۆنیه‌تی دووباره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانیان، له‌ كۆتاییدا یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌یدا: 1- ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ته‌واوی چالاكییه‌كانی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2017/2018 له‌ هه‌موو ئاست و تیپ و ته‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كان، داوایش له‌ سه‌رجه‌م وه‌رزشدۆستان و وه‌رزشوانان و یاریزانان و راهێنه‌ران و كارگێران میدیاكاران و جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی ده‌كه‌ین، هاوكار و پاڵپشتمان بن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووێكی جوانی وه‌رزشی كوردستان به‌ گیانی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و رێزگرتن پیشانی دنیا بده‌ین. 2- له‌ سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2017/2018 مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ یانه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت: • ته‌واوی یانه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك سه‌رپشكن له‌ به‌شدارییكردنی چالاكییه‌كانی وه‌رزی 2017/2018 ـی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان. • هه‌ر یانه‌یه‌كی پارێزگای كه‌ركووك به‌ هۆی ناله‌باری بارودۆخی شاره‌كه‌، به‌شداری له‌ چالاكییه‌كانی وه‌رزی 2017/2018ـی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان نه‌كات، له‌ پله‌كانی خۆیان ده‌مێننه‌وه‌ و به‌شدارییكردینان هه‌ڵده‌په‌سێردرێت (تعلیق) ده‌كرێت، تا چالاكییه‌كانی وه‌رزی 2018/2019. • هه‌ر یانه‌یه‌كی كوردستان به‌شداری له‌ چالاكییه‌كانی وه‌رزی 2017/2018 بكات و دواتر پاشه‌كشه‌ بكات، به‌ پێی رێنماییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. • ته‌واوی یاریزانانی یانه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك، كه‌ به‌شدارن له‌ چالاكییه‌كانی 2017/2018ـی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، ده‌توانن به‌ شێوه‌ی خواستن بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز بۆ یانه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان یاری بكه‌ن، دوایی كۆتایی هاتنی وه‌رز ده‌گه‌رێنه‌وه‌ یانه‌كانی خۆیان. 3- دوا له‌ نوێنه‌ری یانه‌كانی خولی نایابی لاوانی كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 25/11/2017 له‌ كات 11:00ـی پێشنیوه‌ڕۆ له‌ باره‌گه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بن، مه‌رجه‌ نوێنه‌ر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ بێت. 4- دوا له‌ نوێنه‌ری یانه‌كانی خولی پله‌یه‌كی كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 25/11/2017 له‌ كات 12:00ـی نیوه‌ڕۆ له‌ باره‌گه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بن، مه‌رجه‌ نوێنه‌ر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ بێت. 5- دوا له‌ نوێنه‌ری یانه‌كانی خولی نایابی كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 25/11/2017 له‌ كات 2:00ـی نیوه‌ڕۆ له‌ باره‌گه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بن، مه‌رجه‌ نوێنه‌ر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ بێت. 6- خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 1/12/2017 ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و هه‌ر گرووپێك له‌ چوار یانه‌ پێك دێت، دوای هه‌ڵپه‌ساردنی چالاكییه‌كانی هه‌ردوو یانه‌ گازی باكوور و سه‌وره‌ به‌ هۆی ناله‌باری و بارودۆخی شاره‌كه‌. • گرووپه‌ یه‌كه‌م: (ئه‌فرۆده‌یت، ئافره‌تانی هه‌ولێر، هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و گاره‌). • گرووپی دووه‌م: (زێره‌ڤانی، چۆمان، ده‌روازه‌ و زانكۆی جیهان). • خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان به‌ شێوازی (چوون و هاتن) به‌رێوه‌ ده‌چێت. • له‌ هه‌ر گرووپێك دوو یانه‌ بۆ قۆناغی كۆتایی سه‌رده‌كه‌وێت، چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانیشی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری له‌ كاتی خۆیدا دیاری ده‌كرێت. 7- خولی نایابی لاوانی كوردستان له‌ رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 1/12/2017 ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.