بهغدا- INA
ئهمڕۆ سێشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردنی ٢٤ کەسی ڕاگەیاند کە تۆمەتبارن بەبانگهشهكردن بۆ پارتی هەڵوەشاوەی بەعس.
لهبەیاننامەیەکی دهزگای ئاسایشی نیشتمانیدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە" دوای ئەوەی زانیاری هەواڵگریی دروستیان پێگەیشت سەبارەت بە بوونی چالاکیی بانگەشە بۆ حزبی قەدەغەکراوی بەعس لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق، مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی هەڵمەتێکی بەرفراوانیان بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکەن و لێکۆڵینەوە لەو کەسانە بکەن کە پەیوەندییان پێوە هەیە”.
ڕوونیشیکردەوە، "هەڵمەتەکە لە پارێزگای کەرکوک دەستیپێکرد، هەروەها لەڕێگەی هەوڵی هەواڵگری و هاوکاری هاوڵاتیان لە پێدانی زانیاری لهسهریان، مەفرەزەکان گەیشتنە 13 تۆمەتبار کە پەیوەندی و چالاکی بانگەشەیان بۆ پارتی هەڵوەشاوەی بەعس كردووە، ئاماژە بەوە دەکات کە "هەڵمەتەکە پارێزگارییەکانیش لەخۆگرتبوو وهكو (ئەنبار، بەغدا، کەربەلا، و نەینەوا) دوای ئەوەی مەفرەزەکان هەوڵە مەیدانییەکانیان چڕکردەوە بۆ ناسینەوەیان و دەستگیرکردنی 11 تۆمەتباری دیكه لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دوای ئەوەی هەندێکیان لە ڤیدیۆ کلیپەکاندا دەرکەوتن کەشکۆمەندکردنی ڕژێمی پێشووی لەخۆگرتبوو و هەندێکی دیکەش تراکتی بانگەشەکردنی قەدەغەکراویان لە هەندێک شوێنی گشتیدا لێدا”.
ههروهها راگهیاند" دەستگیرکردنەکان بە پشتبەستن بە فەرمانی دادوەری بەپێی بڕگە و مادەکانی یاسای قەدەغەکردنی حزبی بەعسی هەڵوەشاوەی ژمارە ٣٢ی ساڵی ٢٠١٦ ئەنجامدراون، کە تێیدا سەرجەم تۆمەتباران ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگرنەبەر". "