سەرۆک وەزیران: توانامان هه‌یه‌ ئیرادەی دەستووربسه‌پێنین و خاکی عێراق لە هەموو خراپ بەکاریه‌ك بپارێزین

سیاسی
  • 3-10-2023, 20:25
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    محەمەد شیاع سودانى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئامادەی ڕێوڕەسمێکی یارکردنەوە بوو کە بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆکی پێشوتری عێراق کۆچکردوو جەلال تالەبانی بەڕێوەچوو
     نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى، ئەمڕۆ سێشەممە، بەشداری لە ڕێوڕەسمێکی یادکردنەوە کرد کە لە بەغدای پایتەخت لە لایەن دەزگای تاڵەبانییەوە بەڕێوەچوو، بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆکی پێشووترەوە جەلال تاڵەبانی.
    سودانی لەم بۆنەیەدا وتارێکی پێشکەش کرد، کە تیایدا یادی کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی و خەباتی لە دژی ڕژێمی دیکتاتۆری و ڕۆڵی مەزنی لە دانانی بناغەی عێراقی نوێ کردەوە لەگەڵ هەڵوێستی نەتەوەیی لە پشتیوانیکردنی پرۆسەی سیاسی و گواستنەوەی ئاشتییانەی دەسەڵات و چاندنی زمانی وتوێژ لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق.

    ئەمانەی خوارەوە گرنگترین وته‌كانی گوتاری سه‌رۆك وه‌زیرانه‌:

    🔷 کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی شەڕی دیکتاتۆری کرد، و بە بوێری و باوەڕ و ئارامییەوە ڕووبەڕووی بەعسی سەدام بووەوە و ژیانی خۆی بۆ عێراق تەرخان کرد.


    🔷 کۆچکردوو بەشداری کرد لە دانانی بناغەی عێراقێکی نوێی، دەستوری فرەیی و چاندنی زمانی وتوێژی لەنێوان ڕۆڵەکانی عێراقی بە هەموو پێکهاتەکانییەوە.

    🔷 هەموو ئەو کێشە و ئاستەنگیانەی کە ئێستا ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستانی عێراق دەبنەوە، دەتوانرێت بە ڕوحی تێپەڕاندن و ئەولەویەتدان بە بەرژەوەندی گەلەکەمان چارەسەر بکرێن.

    🔷  هەمیشە داوای وتوێژ دەکەین بۆ بەردەوام بوونی سەقامگیری لە هەرێم، کە ڕەنگدانەوەی سەقامگیری عێراقە.

    🔷 چێژ لە سەربەخۆیی بڕیاردانی نەتەوەیی و یەکڕیزی دەبینین و دەتوانین خواستی دەستوور بسەپێنین و وڵات لە هەموو خراپکارییەک بپارێزین لەگڵ پاراستنی سەروەری.

    🔷 پێشێلکردنی سەروەری وڵاتانی تر و هێرشکردنە سەریان لە خاکی ئێمەوە ڕەتدەکەینەوە.

    🔷 حکومەت باوەڕی بە بنیاتنانی پەیوەندییەکانی دەرەوە هەیە کە لە بەرژەوەندییە نیشتمانییە باڵاکانی وڵاتەوە سەرچاوە دەگرێت، لەگەڵ ئەولەویەتەکانی لە بوارەکانی خزمەتگوزاری و چاکسازی ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا.

    🔷 پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێز بافڵ تاڵەبانی دەکەین بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی یەکێتی  نیشتمانی کوردستان.