بەغداد/ INA
وەزارەتی بەرگری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە داوایەکی ئاڕاستەی ئەوانەکرد کە گرێبەستەکانیان هەڵوەشێنراوەتەوە.
وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەوانەی کە گرێبەندەکانیان هەڵوەشێنراوەتەوە کە ئامادەنبوون لە هەردوو بەشی یەەم ودووەم کە فەرمانی کارگێڕی 2م/546 دەیانگرێتەوەو ناویان لە هاوپێچدا هاتووە کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕەزامەندی لەسەر دەسبەکاربوونیان دەربڕیوە سەردانی بنکەکانی ڕاهێنان بکەن بۆ بەشداریکردنیان لە خولی ڕاهێنانی سێیەم.