بەغداد/ INA
نووسینگەی مەڕجەعی باڵا سید علی سیستانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەیاننامەیەکی دەرکرد دەربارەی ڕووداوەکانی هۆزی ئال عمڕ وڕومێزلە زیقاڕ.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سیدسیستانی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئازیزانمان لە هەردوو هۆزی ڕومێزو ئال عومەر لە قەزای ئیسڵاح خودا بۆ ڕەزامەندی خۆی سەرکەوتوویان بکات السلام علیکم ورحمە اللە وبرکاتە لەگەڵ ڕێزو پێزانینمدا، مەڕجەعیەتی ئایینی باڵا مخابن دەکات بۆ ئەو پێکدادانانەی کە لەنێوان ئەودووهۆزە بەڕێزەدا بەمدواییە ڕوویاندا کەبووەهۆی ژمارەیەک قوربانی لەهەردوولا ، لێرەدا دڵنەوایی وسەبووری خۆمان پێشکەش دەکەین بۆ کەسوکاری قوربانیان لەهەمانکاتیشدا هانی پیاوماقوڵانی هەردوو هۆزەکە دەدەین کە کۆششی خێرابکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بۆ ئەوەی ئیدی خوێن نەڕژێت سەقامگیری لەناحیەکە دروست ببێت.
هەروەها بەیاننامەکە وتی شاندێکمان ناردووە بەسەرۆکایەتی زانای پایەبەرز سید محمد حسین العمیدی پشتگیریەکەی بەردەوام بێت هیواخوازین وەڵامگۆی ببن و کۆتایی بەکێشەکە بهێنن.
وتیشی کە بەڕێز سیدعلی سیستانی سێبەری بەردەوام بێت هیوای خێروبەرەکەتتان بۆ دەخوازێت ودووربن لەهەموو بەڵاوموسیبەتێک.