هه‌ولێرـ INA
بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرە و دەستنیشانکردنی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وسه‌ركرادیه‌تی ئه‌م حزبه‌ی كردووه و نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه و تێدا هاتووه" بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرە و دەستنیشانکردنی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی، پیرۆزبایی لە ئێوە و هەموو ئەندام و لایەنگرانی حیزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
هیوادارم قۆناغێکی نوێ لە خزمەتی گەل و نیشتمان دەست پێ بکەن و هەنگاوەکانتان بۆ یەکڕیزی و تەبایی و پەرەپێدان بە دەستکەوتەکان و پاراستنی نیشتمان و بەرژەوەندییە باڵاکانی خاک و خەڵکی کوردستان چڕتر بکەن و هەروەها هەماهەنگی و پشتیوانی‌تان بو جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی حکومەت زیاتر بکەن.