مالکی: عێڕاق ئامادەسازی دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی خۆجێیی پاک و بێگەرد

سیاسی
  • 3-10-2023, 14:03
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالکی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کەعێڕاق ئامادەکاری دەکات بۆ پڕۆسەیەکی هەڵبژاردنی خۆجێی پاک وبێگەرد.
    بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی مالیکی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالکی لەنووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکردلە باڵیۆزی ئەمریکی ئەلینا ڕۆمانۆسکی.
    وتیشی بەبۆنەی ڕۆژی نیشتیمانی عێڕاقی باڵیۆزی ئەمریکا پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی مالکی کرد.
    هەروەها وتی کە هەردوولا لەدیدارێکدا باسیان لە پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولاکرد و بەشداریکردنی عێڕاقیان لە کۆبوونەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان کردلەنیویۆڕک.
    سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی لەوەکردەوەکە عێڕاق بەتەمایە پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی جیهان دابمەزرێنێت و ئاماژەشی بەوەکرد کەعێڕاق لەسەروبەندی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی خۆجێی پاک وبێگەرددایە.
    لەلایەن خۆیەوە ڕۆمانۆسکی پشتیوانی خۆی بۆ عێڕاق دووپاتکردەوە لەمیانەی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستڕاتیژی نێوان هەردوو وڵات.