بەغداد/ INA
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە فۆڕمی خوێندنی ئێوارانی بۆ کەسوکاری شەهیدان کردووەتەوە.
بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بڕیاری داوەکە کەسوکاری شەهیدان بۆیان هەیە فۆڕم پێشکەش بکەن بۆ خوێندنی ئێواران.
وتیشی دەرفەتەکە دەرچووانی ئامادەیی پیشەیی وئامادەییەکان دەگرێتەوە بەهەموو لقەکانیەوەوهەروەها ئامادەییەکانی پەرستاری و مامانی و خوێندنی ئیسلامی و پەیمانگەکانی پیشەیی وهونەرەجوانەکانیش دەگرێتەوە.
وتیشی کە فەرمانگەی توێژینەوەو پلاندانان ڕایگەیاند کە پێشکەشکردن بۆ ئەم دەرفەتە لەڕێی ماڵپەڕەکەی خۆیەوەدەبێت و دەزگای شەهیدانیش ڕاستاندنی داواکاریەکان دەگرێتە ئەستۆ.