بهغدا- INA
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی، دادوەر حەیدەر حەنون، ئەمڕۆ دووشەممە، ئهنجامدانی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ڕووسیا لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی، و وەرگرتنەوەی کەسانی داواکراو و پارەی تاڵانکراو لە دەرەوەی عێراق پشتڕاستکردەوە.
لە بەیاننامەیەکی دهستهكهدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێدراوە، هاتووە: سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی، دادوەر حەیدەر حەنون، پێشوازی لە یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ڕوسیا (ئیگۆر لێڤیتین) کرد بۆ ئەوەی دەست بخاتە سەر كۆتا قوناغی یاداشتێكی لێکتێگەیشتن کە دەبێت لە نێوان دهستهی دهستپاكی فیدراڵی و فەرمانگەی داواکاری گشتی کە پەیوەندی بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ڕووسیای یەکگرتوودا هەیە واژۆ بكرێت.
لە میانی دیدارەکەیدا لە بارەگای دهستهی دهستپاكی لەگەڵ ئیگۆر لێڤیتین یاریدەدەری سەرۆکی ڕوسیا و ئێلبروس کوتراشێڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق و شاندی یاوەرییان، جەختی لەوە کردەوە کە ئهنجامدانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ فیدراسیۆنی ڕووسیا لە چوارچێوەی مەیدانی وكاردانهوهی دهستهكه لەگەڵ بەرنامەی حکومەت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی، و وەرگرتنەوەی کەسانی داواکراو و پارەی دزراو دهبێت. ک
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، "(ئیگۆر لێڤیتین) ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، دادگاییکردنی تاوانبارانی، گەڕاندنەوەی کەسانی داواکراو و پارە تاڵانکراوەکان بۆ عێراق، ئاڵوگۆڕی شارەزایی و پێشکەشکردنی هاوکاری یاسایی، ئاماژەیە بۆ ئەوەی" کاری چاودێریکردن - بەتایبەتی کارەکان لەدهستپاكی فیدراڵی - قورسە و پێویستی بە پشتیوانی هەیە؛ ئاماژەدان بەوەی کە سروشتی کاری سەرپەرشتیکردن وا لە بەندەری گەندەڵ دەکات دوژمنایەتی ئەم دەزگایانە بکەن و هەوڵی بەربەست لە کارەکانیان بدەن”.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە "هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر درێژکردنەوەی هاوکارییەکان، هەماهەنگی هاوبەش، ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان، ئاگاداربوون لە ئەزموونی ڕووسیا لە بواری ڕێگریکردن و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و خێراکردنی لهئهنجامدانی ئەم یاداشتنامەیهی لێکتێگەیشتن.