بەغداد/ INA
وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاند کە سیستەمێکی ئەلکتڕۆنی نوێی بۆ پۆلێنکردنی کۆمپانیا گرێبەستەکان دامەزراندووە.
بەیاننامەی وەزارەت کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەکراوە وتی کە سیستەمێکی ئەلکتڕۆنی نوێ بۆ پۆلێنکردنی کۆمپانیاو خاوەنەکانیان دامەزرێنراوە.
وتیشی ئەم سیستەمە کاردەکات بۆ ئاسانکردنی ڕێکارەکانی پۆلێنکردنی خاوەن کۆمپانیاکان و پڕۆسەی جێبەجێکردنی داواکاریەکانی بەدەستهێنانی پۆلێنی شوناسی کۆمپانیاکان و نوێکردنەوەیان خێراتردەکات وبەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەت دەستەبەریان دەکات.