کەشناسی عێڕاق .... باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە

ناوخۆ
  • 3-10-2023, 10:55
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
    کەشناسی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ڕۆژی چوارشەممە لەناوچەی ناوەڕاست هەوروبارانی سووک دەبێت ولە باکووریش پەڵە هەوروتەماوی دەبێت، لەباشووریش ساف وتەماوی دەبێت.
    پلەکانی گەرماش لەهەموو وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
    ڕۆژی پێنجشەممەش لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور ساف دەبێت لەباکووریش تەماوی دەبێت وپلەکانی گەرماش لە ناوەڕاست لە ڕۆژی پێشتربەرزتردەبێت،و لەباکووروباشووریش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
    ڕۆژی هەینیش لەناوچەی ناوەڕاست ساف دەبێت و لەباکووریش تەماوی دەبێت لەباشووریش ساف و پەڵەهەوردەبێت.
    ڕۆژی شەممەی داهاتووش ساف وهەندێک هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت.