بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی باڵای حەج و عومرە داوای لەو هاوڵاتیانە كرد كە تیروپشكی حەجیان لەمساڵ و ساڵانی پێشوودا بردووەتەوە كە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە گەشتیان بۆ حەج نەكردووە، پێداچوونەوە بە فەرمانگەكانی لە بەغدا و پارێزگاكان بكەن.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: بەپێی ڕێنماییەكانی سەرۆكی دەستەكە شێخ سامی مەسعود بۆ دەستپێكردنی ئامادەكارییەكانی پێشوەختە بۆ وەرزی داهاتووی حەج، دەستەكە داوای لە براوەكانی تیروپشكی حەج ئەمساڵ و ساڵانی پێشوو كە نەچوون بۆ حەج پێداچوونەوە بە فەرمانگەكانی بكەن بەمەبەستی نوێكردنەوەی داتاكانیان، سەرەتا لە چوارشەممەی داهاتووەوە 10/4/2023.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو لیژنانەی بەكرێدان كە لەلایەن ئەوانەوە پێكهێنراون دەنێردرێت بۆ شانشینی سعودیە بۆ پێشكەشكردنی هەموو خزمەتگوزارییەكان بۆ زیارەتكاران، لەوانە ( شوێنی نیشتەجێبوون، گواستنەوە، نانخواردن) و باقی خزمەتگوزارییە پێویستەكان كە لەگەڵ پێگەی شەرەفمەندانەی زیارەتكاران حاجی عێراقی بگونجێت.
ههروهها وتی" دەستەی حەجی عێراق لە وەرزی ڕابردوو پلەی یەكەمی بەدەستهێنا لەنێوان نوێنەرایەتییەكانی جیهانی ئیسلامیدا لەڕێگەی ئەو هەڵسەنگاندنەی كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی سعودیەوە ئەنجامدرا بۆ ڕێكخستنێكی جیهانی لە پابەندبوون و ئەو ئامادەكارییە پێشوەختانەی كە كردوویەتی لە تەواوكردنی ڤیزا و ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەشیكردووە بۆ حاجیان.