بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەران كارنامەی پەرلەمانی بۆ دانیشتنی چوارشەممەی داهاتوو ڕاگەیاند.
فهرمانگهی ڕاگەیاندنی ئەنجومەن لە بەیاننامەیەكدا كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: كارنامەی پەرلەمان بۆ دانیشتنی چوارشەممەی داهاتوو:
یەكەم - دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای دەسەڵاتی نیشتمانیی ڕێكخستنی ئەتۆمی و تیشك و كیمیایی و بایۆلۆجی (لیژنەی تەندروستی و ژینگە، لیژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی).
دووەم - دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای هەمواركردنەوەی دووەمی یاسای فەرمانگەكانی خزمەتگوزاری زانستی و ڕاوێژكاری لە دامودەزگاكانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (7)ی ساڵی 1997 (لیژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی).
سێیەم - پرسیارێكی زارەكی ئاراستەی وەزیری پەیوەندییەكان كراوە.
چوارەم - خوێندنەوەی یەكەم بۆ ڕەشنووسی یاسای پەیوەستبوونی كۆماری عێراق بەڕێككەوتنی نێودەوڵەتی زەیتی زەیتون و زەیتی مێز بۆ ساڵی 2015 (لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە) (2 بابەت)
پێنجەم - ڕاپۆرت و گفتوگۆی خوێندنەوەی (دووەم)ی ڕەشنووسی یاسای پەیوەستبوون بە پەیڕەوی ناوخۆی ڕێكخراوی گەشەپێدانی ژنان لە وڵاتانی ئەندامی ڕێكخراوی هاوكاری ئیسلامی (لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە).