بەغدا- INA
ئەمڕۆ دووشەممە نووسینگەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرا گواستنەوەی وەجبەی سێیەمی بریندارانی ڕووداوەكەی حەمدانیەی ڕاگەیاند بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە دەرەوەی وڵات.
نووسینگهی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران وەجبەی سێیەمی ئەو هاووڵاتیانەی كە لە ئەنجامی ڕووداوە ئازاربەخشەكەی ئاگركەوتنەوە برینداربوون كەلە قەزای حەمدانییە (بەغدیدە ) روویدا و ئێوارەی دووشەممە گواسترانەوە بۆ چارەسەركردن لە دەرەوەی عێراق كە ژمارەیان (8) بریندارە لە پارێزگاكانی نەینەوا و دهۆك و هەولێرەوە لەگەڵ سەرپەرشتیارەكیان و بە یاوەری تیمێكی پزیشكی تایبەتمەند.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: كۆی گشتی ژمارەكە بووە بە (20) كەسی بریندار گواستراونەتەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر بۆ دەرەوەی وڵات.