بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بۆ چوارشەممەی داهاتوو دواخست.
فهرمانگهی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاند: پەرلەمان دانیشتنی خۆی بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دواخست، هاوكات دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسای ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافی دا.
هەروەها گوتی :ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسای پەسەندكردنی كۆماری عێراق لە ڕێككەوتننامەی عەرەبی بۆ ڕێگریكردن و بەرەنگاربوونەوەی كۆپی مرۆیی دا، هاوكات دانیشتنەكەی بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ دواخست.