سەرۆك وەزیران بەشداری لە كردنەوەی پێشانگای ئیكسبۆی قەتەڕ 2023 ده‌كات

سیاسی
  • 2-10-2023, 18:19
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەشداری لە كردنەوەی پێشانگای ئیكسبۆی قەتەڕ 2023كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ دووشەممە بەشداریی كرد لە مەراسیمی كردنەوەی پێشانگای ئیكسبۆی قەتەڕ 2023 لە دۆحەی پایتەختی قەتەڕ ، بە پشتبەستن بە بانگهێشتنامەیەكی فەرمی كە لە میری قەتەڕ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی .
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: پێشانگاكە یەكەمین پێشانگایە لە جۆری خۆیدا تایبەتمەندە بە باخداری و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا و بیابانبوون كە نوێنەرایەتی كێشەیەك دەكەن كە ناوچەكە و جیهان بەدەستیەوە دەناڵێنن و ئەمەش نوێنەرایەتی دەرفەتێكە بۆ عێراق كە سوود لەو ئەزموون و بیرۆكەیانە وەربگرێت كە لەم پێشانگایەدا پێشكەش دەكرێت، جگە لەو دەرفەتە گرنگانەی كە پێشانگاكە دەیڕەخسێنێت  بۆ ئەنجامدانی ڕێككەوتن و هاوبەشی نێودەوڵەتی وەبەرهێنان لە بواری پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ و چارەسەركردنی كاریگەرییەكانی بیابانبوون و وشكەساڵی.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: عێراق دەخاتەڕوو لەم گردبوونەوەیەدا ئەو دەرفەتە وەبەرهێنانانەی لەبەردەستدایە لە كەرتی كشتوكاڵدا، هاوتەریب لەگەڵ ئەو ئاراستە و ئەولەویەتانەی كە لەلایەن حكومەتەوە دانراون لە باشتركردنی واقیعی كشتوكاڵی و ژینگەیی، جگە لە پێشكەشكردنی ئەو ئەزموونە كشتوكاڵییە سەركەوتووانەی كە لە عێراق جێبەجێكراون  لەلایەن كەرتی تایبەتەوە.