هه‌ولێرـ INA
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان و هه‌ڵبژاردنییه‌وه به سه‌رۆكی یه‌كێتی، پیرۆزبایی له به‌ڕێزیان و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ر‌ی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان كرد.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه ڕاگه‌یاندووه" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هیوای خواست به‌ڕێز سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیتشمانی كوردستان له كار و ئه‌ركه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو بن و یه‌كێتی و لایه‌نه سیاسییه‌كان پێكه‌وه كار بۆ پته‌وكردنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و كاری پێكه‌وه‌یی بكه‌ن و هه‌موویان ڕۆڵی خۆیان له پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بگێڕن.
لای خۆیه‌وه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی و یه‌كێتی بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزبایی و به‌شداریی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یاندا دووپات كرده‌وه.