خانەنشینی: كار لەسەر كردنەوەی سەكۆی خزمەتگوزاری خانەنشینی ئەلیكترۆنی لەسەر مۆبایل بەردەوامە

ناوخۆ
  • 2-10-2023, 17:13
  • +A -A

    بەغدا - INA- نەسار حاج
    دەستەی خانەنشینی نیشتمانی ئەمڕۆ دووشەممە پێشكەوتنی تەواوكردنی ڕەزامەندییە پێویستەكانی بۆ هەنگاونان بەرەو ئۆتۆماتیكیكردنی گشتگیر ڕاگەیاند و لەكاتێكدا پشتڕاستیكردەوە كە ئەمە ڕاستەوخۆ بەشدار دەبێت لە ئاسانكردنی تەواوكردنی مامەڵەكان، ئاماژەی بەوەدا كە كارەكان بەردەوامن بۆ خستنەبازاڕی سەكۆی ئەلیكترۆنی خزمەتگوزاری خانەنشینان لەسەر مۆبایل.
    یاریدەدەری سەرۆكی دەستەی خانەنشینی حوسام سەعیدی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەرنامەی حكومەت تیشكی خستە سەر گۆڕینی دیجیتاڵی كاری بەشەكان، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كرد كە دەستەی خانەنشینی بەردەوامە لە پلانەكەی بەرەو گۆڕینی ئەلیكترۆنی گشتگیر لە هەموو كارەكانیدا.
    سەعیدی ووتیشی: دەستەكە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆكەكەی دەستی كردووە بە پێكهێنانی تیمێكی كار لە پسپۆڕان و تەكنیكاران لە سەنتەری سیستەمی كۆمپیوتەر و زانیاری سەر بە دەستەی خانەنشینی نیشتمانی بە مەبەستی گۆڕینی چالاكییەكانی و كاركردن بۆ ئەلیكترۆنی ئەوانەی بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت و گشتی دەكەن و بەو پێیەی زۆرێك لە ئۆفەرە تەكنیكییەكان و بازرگانی راكێشراون.
    ئاماژەی بەوەشكرد: دەستەكە لە پرۆسەی تەواوكردنی ڕەزامەندییە پێویستەكاندایە بەمەبەستی هەنگاونان بەرەو ئۆتۆماتیكیكردنی گشتگیر و دروستكردنی سیستەمێكی ئەلیكترۆنی یەكگرتوو بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەكان و هەڵگرتنی بەڵگەنامەكان،بەم شێوەیەش ڕاستەوخۆ بەشداری دەكات لە ئاسانكردنی تەواوكردنی مامەڵەی خانەنشینی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری ئەلیكترۆنی بۆ بەشی خانەنشینان.
    لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: دەستەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری داتا نیشتمانییەكانی سەر بە سكرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران كاریان كردووە، بۆ دەستپێكردنی خزمەتگوزارییەكی زۆر لە ڕێگەی سەكۆی  (OUR) حكومەتەكەمانەوە بۆ خانەنشینان و بۆ گواستنەوە لە كاری كاغەزەوە بۆ كاری ئەلیكترۆنی.
    ڕوونیشیكردەوە: كاركردن لە ئارادایە بۆ خستنەگەڕی سەكۆی خزمەتگوزاری خانەنشینان لە ڕێگەی ئەپڵیكەیشنی مۆبایلەوە كە ڕێگە بە خانەنشینان و فەرمانبەرانی بەردەوام دەدات لە خزمەتكردن بۆ لێپرسینەوە لە وردەكاری مووچە و میكانیزمی حیسابكردنی، هەروەها سەلماندنی ژیانی خانەنشینان و ئەوانەی لە دەرەوەی عێراق نیشتەجێن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: دەستەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان سەكۆێكی ئەلیكترۆنی دەستپێكرد سەبارەت بە ڕەوایی پێدانی بڕوانامەی ژیان و دەزگا و بەڵگەنامەكان كە لە دەرەوەی عێراقەوە لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوە وەرگیراون، ئاماژەی بەوەشكرد : دەستەكە بەردەوامە و جدییە لە گۆڕینی بەڵگەنامە و خزمەتگوزارییەكانی بۆ ئەلیكترۆنی.