بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە" فەرحان فرتوسی" بەڕێوەبەری گشتی بەندەرەکان، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- سەبارەت بە پێویستی پەرەپێدانی کار بەندەرەکان و گۆڕەپانی پێشوازی، بەپێی ڕێنماییەکانی وەزیری گواستنەوە، ژمارەیەک گۆڕەپان و شوێنی دانیشتن زیادکرا بۆ گۆڕەپانی پێشوازی گەورە بە مەبەستی خێرا تربوونی کارەکان و دەرچوونی کاڵاکان لە بەندەرەکانەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە :- کەهەنگاوەکە لە قۆناغی دووەم، ژمارەیەک گۆڕەپان و شوێنی دانیشتن زیادکراوە بۆ زیاتر خێرا بوون و کارکردن و گواستنەوە بەشیوەی ئەلیکترۆنی لە بەڕێوەبردنی بەندەرەکاندا لەداهاتوو.