بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە ،چوارچێوەی هەماهەنگی،لێدوانەکانی یەکێک لە نوێنەرانی سەبارەت بە "حەیدەر عەبادی "ڕەتکردەوە، هەروەک چوارچێوەکە ڕاگەیاند:- بڕیاری پەنابردنە بەر دەسەڵاتی دادوەری بژاردەیەکی دروستە.
ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- چوارچێوەکە بە شەفافیەت و ڕوانگەیەکی تەواوەوە تاوتوێی کارنامەکەی کردووە و هیچ هێڵی سووریش نییە لە هێنانە پێشەوەی هیچ پرسێک بۆ گفتوگۆ، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی هەبووە بە شێوەیەکی ئەرێنی لەسەر شێوازی ئەنجامدانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماوەی سێ ساڵ و لە هەموو بارودۆخێکدا.
چوارچێوەکە سەرسورمانی خۆی بە قسە نادروستەکانی دوێنێی یەکێک لە نوێنەران لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا نیشاندا ، کە تیایدا سووکایەتی بە دکتۆر حەیدەر عەبادی یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردوە ، لەوبارەیەوە چوارچێوەکە ئەم زمانە پر لە زبرە ڕەتدەکاتەوە دژی دکتۆر عەبادی ، بۆیە چوارچێوەکە جەختیشی کردۆتەوە:- کە عەبادی مافی خۆیەتی پەنا بۆ دەسەڵاتی دادوەری ببات بۆ وەستاندنی ئەو جۆرە چەواشەکارییانە.