بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"خالد شوانی"وەزیری داد، ڕەشنووسی پرۆژەی ڕێنمایی بەگەرخستنی زیندانیان و ڕاگیراوانی ڕەوانەی ئەنجومەنی دەوڵەت کرد بە ئامانجی تەواوکردنی ڕێکارەکانی یاسادانانەکەی.
وەزارەتی داد، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاندوە :-دوای ئەوەی "خالد شوانی"وەزیری داد،ڕاسپاردەکانی ئەو لیژنە وەزارییەی پەسەند کرد کە ئەرکی ئامادەکردنی ڕەشنووسی ڕێنماییەکانی بەگەرخەستنی زیندانیان ڕەوانەی ئەنجومەنی دەوڵەت کرا بۆ تەواوکردنی ڕێکارە پێویستەکان،بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی (5)ی یاسای ئەنجومەنی دەوڵەت ژمارە (65)ی ساڵی 1979ی هەموار کراو.
لەبەیاننامەکەفا وەزارەت دووپاتت دەکاتەوە:- کە پڕۆژەی بەگەڕ خستنی زیندانیان و دەستبەسەرکراوان یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی بەرنامەکانی چاکسازی بۆ زیندانیان، کە بەشدارە لە دووبارە تێکەڵکردنەوەیان بۆ کۆمەڵگە ، کە ئەمەش بۆ بەرژەوەندی گشتی دەوڵەت و قازانجی زیندانییەکنە، بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ.