بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بازرگانی لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- ئەمرۆ "ئەسیر داود غریری" وەزیری بازرگانی لە بەشی یاسایی لە بارەگای وەزارەت بەدواداچوونی بۆ قۆناغە کۆتاییەکانی گۆڕینی سیستەمەکە کرد بۆ ئەلیکترۆنی،کە بڕیار وایە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا دەستپێبکات.
لەو چوارچێوەیەدا وەزیری بازرگانی جەختی لە پلان و بەرنامە دارشتوەکان کردەوە بۆ باشترکردنی ئەدای کارکردن و خزمەتگوزارییەکان بە ئاراستەی جیاجیا، بۆ کارکردن بەپێی دیدێکی ئابووری گونجاو ئامانجی ڕوون،هەروەها بەئەلیکترۆنکردنی جومگەکانی کارکردن و دروستکردنی بنکەیەکی زانیاری تۆکمە،بەرپاکردنی شەفافیەت و نەهێشتنی رۆتینی و گەندەلی.