وەزیری ناوخۆ چەند ڕێنماییەک بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دەردەکات

ناوخۆ
  • 2-10-2023, 14:13
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ چەند ڕێنمایییەکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کرد.
    لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- ئەمرۆ"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ ،سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی سەرکردایەتی باڵای بەڕێوەبردنی کارەکانی بەرگری شارستانی کرد،کە بە ئامادەبوونی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و  پارێزگارەکان و فەرماندەکانی پۆلیس و بەڕێوەبەرانی بەرگری شارستانی لە پارێزگاکان لە ڕێگەی تەلەفزیۆنەوە بەڕێوەچوو.
    بەگوێرەی بەیاننامەکە، وەزیری ناوخۆ داوای لە پارێزگارەکان کردووە ئەو پرۆژانە دابخەن کە مەرجەکانی سەلامەتی و ئەمنیان تێدا نی یە ،لە هەمان کاتدا ڕێنماییدا بە بەڕێوەبەرانی بەرگری شارستانی لە پارێزگاکان بۆ بەرزکردنەوەی ڕاپۆرت لەسەر ئەو  پڕۆژانە.
    هەروەک جەختیشی لەوە کردەوە کە  هەر کەسێک کەمتەرخەم بێت لەم بابەتەدا، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت.
    وەک وەزیری ناوخۆی ئاماژەی پێداوە:- کە حەوت ڕۆژ مۆڵەتیان پێدراوە بۆ ئەوەی هەڵوێستیان لەسەر ئەو باڵاخانانە بخەنەڕوو کە مەرجی سەلامەتی و ئەمنیان تێدا نییە.
    وەزیری ناوخۆ داوای لە پارێزگارەکان کرد پشتیوانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی لە پارێزگاکانیان  بۆ کردنەوەی سەنتەری بەرگری شارستانی لە قەزا و ناحیەکان.
    راشیگەیاند:- کە وەزارەت جدییە لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی لۆجستی و مرۆیی بۆ سەرجەم ئەو ناوەندانە.
    هەروەک شەمەری جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە سەرجەم وەزارەتەکان کۆببنەوە کاتێک هەر حاڵەتێکی لەناکاو ڕوودەدات،تیمی فریاگوزاری لە پارێزگاکان لە سەرجەم دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانەوە پێکبهێنن، لەوانەش بەرگری شارستانی و تەندروستی و وەزارەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دیکە.