بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"عەلی حەمیداوی " سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری لە ئەنجومەنی نوێنەران تەئکیدی کردەوە کە شارە نوێیەکان چارەسەری قەیرانی نیشتەجێبوون لە وڵات دەکەن.
"حەمیداوی" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- شارە نوێیەکان گرنگن و چارەسەری قەیرانی نیشتەجێبوون دەکەن،بەتایبەت دوو شارەکەی بەغدا و 16 شارە نوێیەکەی پارێزگاکانی دیکە .
جەختیشیکردەوە کە پێویستە زیاتر لە ٣ ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون درووستنکرێت.
هەروەک جەختی لە پێویستی ئامادەبوون و چارەسەری خێرا کردەوە،کە لیژنەی خزمەتگوزاری پشتیوان و پاڵپشتیکارە بۆی، بە پشتبەستنی عێراق بەم پڕۆژەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە گرنگە کە بۆتە دۆخێکی زۆر پێویست.
پێشتر سەرۆک وەزیران دووپاتی کردبووەوە کە حکومەت شاری نیشتەجێبوونی نوێ بۆ سەرجەم هاووڵاتیان دروست دەکات بە نرخێکی گونجاو .