باسم عەوادی: سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ قەتەر بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە

سیاسی
  • 2-10-2023, 13:19
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"باسم عەوادی" وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند:- کە سەردانەکەی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران بۆ قەتەر، ئامانج لێی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.
    "عەوادی " لە تویتێکدا لە ماڵپەڕی “x” کە  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچونی بۆ کردوە ڕایگەیاند:-سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ دەوڵەتی قەتەر ئامانج لێی بەشداریکردنە لە کردنەوەی پێشانگای دۆحەی 2023،کە چەندین سەرکردە و سەرۆکی وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەشدارن. 
    روونیشیکردۆتەوە :-کە ئامانج لە سەڕدانەکە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و قەتەڕە هەڕوەها گفتوگۆکردنه لەسەر چالاککردنی ئەو رێککەوتنانەیە کە سەرکردەکانی هەردوو وڵات لەسەردانەکانی ئەم دواییەی میری دەوڵەتی قەتەڕ بۆ بەغدا لەسەڕ ڕێککەوتون.