بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە،دادگای تاوانەکانی سەڵاحەدین دوو سزای هەتاهەتایی بەسەر دوو تیرۆریستدا سەپاند بە تاوانی بەشداریکردن لە هێرشێکی چەکداری دژی هێزە ئەمنییەکان و پەیوەندی لەگەڵ چەتەکانی تیرۆریستانی داعش.
ئەنجوومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ئاماژەی بەوەکردووە:- تاوانباری یەکەم سەر بە باندە تیرۆریستییەکانی داعش بووە، بەیعەتی بەو رێکخراوە داوە و چەکی هەڵگرتووە و لەگەڵیان کاری کردووە هەر لە کۆکردنەوەی زەکات و بەشداری لە ڕفاندنی هاوڵاتییەک لە قەزای بێجی.
بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی دادوەری ئەوەشی خستۆتەروو :- کە تاوانباری دووەم لە ساڵی 2015 لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی بەشدار بوە لە قەزای بێجی و پاڵاوگەی بێجی.
وەک بەیاننامەکە خستۆتیەروو:- کە ئەو دوو بڕیارەی دژی ئەوان لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی 4/1ی یاسای دژە تیرۆری ژمارە 13ی ساڵی 2005 دێت.