بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان میوانداری"محەمەد تەمیم" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی کرد، بۆ تاوتوێکردنی گرفتی دواکەوتنی بودجەی پڕۆژە بەردەوامەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی لیژنەی دارایی،لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- لیژنەی دارایی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی "عەتوان عەتوانی" دانیشتنێکی بۆ میوانداریکردنی "محمد تەمیم "جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان،بە ئامادەبوونی "ئەسعەد عیدانی " پارێزگاری بەسرا بەڕێوەبرد.
وەک راگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- میواندارییەکە بۆ تاوتوێکردنی تێپەڕاندنی کێشەی دواکەوتنی بودجەیە بۆ پڕۆژە بەردەوامەکان.