بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی بەدەستهێنانی پاشەکەوتی دارایی بە بڕی نزیکەی 40 ملیۆن دۆلار ڕاگەیاند لە ئەنجامی دانوستانەکان بۆ کەمکردنەوەی تێچووی شۆردنی گورچیله.
حەسناوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئینا)ی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی سیاسەتی كهمكردنهوهی خەرجییەکان و گرتنەبەری کۆنترۆڵی بنەڕەتی لە گرێبەستەکاندا، هەروەها لە ئەنجامی دانوستانەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاووڵاتیانی عێراقی، وەزارەت توانی کەمکردنەوەی تێچووی گرێبەستی شۆردنی گورچیله بە بڕی نزیکەی ١٠ دۆلار بۆ هەر دانیشتنێک كهم بكاتهوه.”
ئاماژەی بەوەشکردووە" کۆی گشتی نزیکەی 40 ملیۆن دۆلار وهكو پاشەکەوت دهبێت بۆ ئەو گرێبەستانەی کە وەزارەت جێبەجێیان کردووە بە بەراورد بە گرێبەستەکانی پێشوو".