بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستهی کەشناسی رهوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی دەکات لەم هەفتەیەدا ههندێ جار پشكه باران ببارێت.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستهكه، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە، “کەش و هەوای وڵات بۆ سبەی سێشەممە، لە سەرتاسەری وڵات نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانێکی سووک لە شوێنە جیاجیاکانی باکور وڵات و پلەکانی گەرما لەناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور نزیکە لە ڕۆژی پێشوو ولە ناوچەی باشوور کەمێک بەرزتر دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "کەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینێكی كهم، هاوکات کەشوهەوای ناوچەکانی باشوور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرانسەری وڵاتدا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "کەش و هەوای ڕۆژی پێنجشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور نیمچە هەور دەبێت و نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، لەکاتێکدا لە ناوچەکانی باشوور ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرتاسەری وڵات".
کەش و هەوای وڵات بۆ هەینی داهاتوو خۆش دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە سەرتاسەری وڵات، هاوکات پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکورهاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، هاوکات لە بەشی باشووریش پلهكانی گهرما کەمێک دادەبەزێت.