بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بەرێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری وئاسایش، دهستگیركردنی 3 بازرگانی مادەی هۆشبەرهكان لە پارێزگاکانی موسهننا و نەجەف ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئینا) ناردووە، ڕایگەیاند، “لەگەڵ بەدواداچوونی بەردەوامی مەیدانی باندەکانی تاوانی ڕێکخراو و بازرگانانی مادە هۆشبەرهكان، مەفرەزەکانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی موسەننا سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی ههواڵگیری و ئاسایش له وەزارەتی بەرگری دوو بازرگانی مادە هۆشبەرهكان لە قەزای ئەلمەجد و ڕومەیسە لە پارێزگای موسهننا بەپێی بڕگەکانی مادەی (٢٨) “مادە هۆشبەرهكان دهستگیركرد. ”
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "مەفرەزەکانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی نەجەف پیرۆز، سەر بە هەمان بەڕێوەبەرایەتی، توانیان، بە بۆسەیەکی کۆنترۆڵکراو، بازرگانێکی مادەی هۆشبەر بە دەستی سوور دەستگیربکەن لەکاتێکدا خەریکی بانگەشەکردن و فرۆشتنی جۆرەها مادەی هۆشبەر بوو لە قەزای کوفه، ئاماژەی بەوەشکردووە دانپێدانهكانیان تۆماركراوه و رهوانهی دادگا دهكرێن بۆ ئهنجامدانی رێكاری یاسایی.