INA/ بەغداد
ئەمڕۆ یەکشەممە ، چوار سەرۆکایەتیەکەی وڵات کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:-کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکان بە ئامادەبوونی "عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید " سەرۆک کۆمار و " محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران و "محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و دادوەر "فائق زەیدان"سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەنجامدرا.