بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی بازرگانی بەردەوامبوونی هەڵمەتەکانی چاودێری و بەدواداچوونی بۆ بازاڕە ناوخۆییەکان بۆ کاڵاو شتومەکی ماوە بەسەر چوو راگەیاند،هاوکات هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی گەنمی قاچاخ دەخاتەروو.
"ڕیاز مەهدی موسەوی"بەڕێوەبەری گشتی چاودێری بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بوونی خۆراک لە چەند سەرچاوەیەکەوە لە بازاڕدا ئاساییە و بەپێ پێداویستییەکانی هاووڵاتیان.
ئاشکراشیکرد :- کە چاودێری هەیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەیانەوە بۆ بەدواداچوونی ئەو کەرەستانەی کە هەن، جا کەرەستەی نادروستبن یان ماوە بەسەرچوو،یان کەرەستەکانی تر،تەنانەت سەبەتەی خۆراکیش لە چۆنیەتی گەیشتنیان کە لایەنەکانی بەرپرسیار لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی :- هەوڵێک هەیە لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و بەڕێوەبەرایەتی تاوانی ڕێکخراو لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکانی ساختەکاری بازرگانی و قاچاخچێتی.
جەختیشی کردەوە:-کە کەیسەکانی قاچاخ چیەتی گەنم و دەستبەسەرداگرتنی، کە ڕێگە نادرێت بازرگانی پێوە بکرێت ئەوەیە کە لە جووتیارانەوە دێت و یەکلایی نەکراوەتەوە و بێگومان کەمە و جۆرێک لە گەنم هەیە کە تەنها بۆ ئالیک گونجاوە، پێویستە ئەمانە ڕێگەپێدراویان لە وەزارەتی بازرگانی بۆ بکرێت.