فالح فەیاز:حکومەتی ئێستای سودانی پابەندە بە سود و قازانجی خەڵکەکەی

سیاسی
  • 1-10-2023, 19:24
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمرۆ یەک شەممە "فالح فەیاز "سەرۆکی هێزەکانی حەشدی شەعبی،پشتڕاستی کردەوە کە حکومەتەکەی "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران،بە پابەندبوونی بە خەڵکەکەی و بەهاکانی ناسراوە،هاوکات ڕایگەیاند کە هێزەکانی حەشد، ڕۆڵێکی گرنگ لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە ڕێگەی تیمی خزمەتگوزاری دەگێرن .
    فەیاز لە وتارێکدا،کە  لە میانی مەراسیمی ڕێزلێنان لە ئەندامانی هێزەکانی حەشد کە بەشدارییان لە سەرکەوتنی بەرێوەچونی مەراسیمی چلەدا کردوە ،کە  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) روومالی دەکرد رایگەیاند:-سوپاسی حکومەت دەکەم، بە سەرۆکایەتی "محەمەد شیاع سودانی کە  کەشوهەوایەکی لەباری بۆ سەرکەوتنی سەردانیکەرانی  چل دابین کرد،ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەم حکومەتە بە سوودی پابەندبوون بە گەل و بەهاکانیان جیا دەکرێتەوە.
    ڕاشیگەیاند:-کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بەشێکن لەو دەستکەوتانە لەڕێگەی کۆمپانیای ئەندازیارەوە ، بەشدارن لە  ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری.
    لە درێژەی قسەکانیدا فەیاز ووتیشی :- هێزەکانی حەشد ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە ڕێگەی تیمی خزمەتگوزارییەوە،ئێمەش دەست لە دەست و شان بە شان لەگەڵ حکومەتداین بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و بەشداریکردن لە پڕۆژە گرینگەکان وەک ڕێگای گەشەپێدان و پرۆژەکانی تر ،کە عێراق دەبات بۆ ڕیزەکانی وڵاتانی پێشکەوتوو .