بەغداد/INA
ڕۆژی یەکشەممە،وەفدێکی حکومەت بریندارانی رووداوی ئاگر کەوتنەوەی حەمدانیەی لە تورکیا بەسەر کردەوە کە چارەسەریان بۆ دەکرێت، بۆ بەدواداچوونی قۆناغەکانی چارەسەرکردنیان.
لەبەیاننامەیەکی وەزارەتدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:-لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران و لەژێر چاودێری و بەدواداچوونی"ساڵح مەهدی حەسناوی" وەزیری تەندروستی،کونسولی کۆماری عێراق لە شاری ئەستەنبوڵ، بریندرانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانیەی لە نەخۆشخانە بەسەر کردەوە،بۆ بەدواداچوون و زانین لە باری تەندروستییان و ئاگاداربون لە قۆناغەکانی چارەسەرکردنیان.