بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجوومەنی نوێنەران، دانیشتنەکەی بۆ سبەی دووشەممە هەڵگرت.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەن لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا رایگەیاندوە:- پەرلەمان دەنگدانی لەسەر ڕەشنووسی یاسای ئامار و رێکخستنی زانیاری جوگرافی دواخست، جگە لە دواخستنی دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای دەستەی نیشتمانی بۆ چاودێری ئەتۆمی و ڕێکخستنی تیشکی و کیمیایی و بایۆلۆجی.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی لێخۆشبوونی هاوبەشی بۆ ڤیزەی چوونە ناوەوە بۆ پاسپۆرتی دیپلۆماسی و تایبەت و خزمەت و پاسەپۆرتی کاروباری گشتی لە نێوان عێراق و کۆماری گەلی چین دا.
هەروەک لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە:- ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسای ڕێکەوتننامەی لێخۆشبوون بۆ خاوەن پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری و تایبەت لە ڤیزەی چوونە ناوەوەی نێوان حکومەتی کۆماری عێراق و حکومەتی ڕووسیا فیدرال پەسەند کرد.
بۆ تەواو کردنی بەرنامەی کار ئەنجومەن دانیشتنەکەی بۆ سبەی دووشەممە هەڵگرت.