بەغداد/INA
ئەمرۆ یەک شەممە "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،جەختی لەسەر پێویستی تەواوکردنی پڕۆژەکانی فراوانکردن و چاککردنەوە بەندەرەکانی نەوتی عێراق کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەیەکی فراوانی بۆ بەدواداچوونی پڕۆژە و پلانەکانی پەرەپێدانی کەرتی نەوت کرد، کە بە ئامادەبوونی وەزیری نەوت و ستافی پێشکەوتووی وەزارەتی نەوت بەڕێوەچوو .
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- لە کۆبوونەوەکەدا،پێداچوونەوە بە پڕۆژەکانی وەزارەتی نەوت کرا لە بواری وەبەرهێنانی غاز و پەرەپێدانی پاڵاوگەکان،و سیستەمی هەناردەکردن،هەروەك پێداچوونەوەی بە پلانی وەزارەت کرا، بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان.
بەگوێرەی بەیاننامەکە،سەرۆک وەیران جەختی لە پەسەندکردنی،پڕۆژەی یەکگرتوو کردەوە بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکان و غازدا، بەمەرجێک ژمارەیەک پڕۆژە بۆ پاڵاوگەکانی پترۆکیمیایی و پیشەسازیی غاز و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لەخۆبگرێت، بە ئامانجی پڕکردنەوەی پێویستی بەپەلە لە بازاڕە ناوخۆییەکان.
هەر بەپێی ناوەرۆکی بەیاننامەکە بێت:- لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشکەوتن و کارکردنی پرۆژەکانی پاڵاوگەکان کرا و جەخت لەسەر پێویستی تەواوکردنیان کرایەوە بە زووترین کات، بەمەبەستی گەیشتن بە خۆبژێوی لە وەرگیراوەکانی نەوت و سووتەمەنی، بەتایبەتی دوای ئەوەی پاڵاوگەی کەربەلا بە سەرکەوتووانە کەوتەکار.
هەروەک سودانی ڕێنمایی وەزارەتی نەوتی کرد، بۆ بانگهێشتی کۆمپانیا تایبەتمەندەکانی بواری دروستکردنی پاڵاوگەکان بۆ وەبەرهێنان لە عێراق.
روونیشیکردەوە :- کە گرنگی تەواوکردنی پڕۆژەکانی غاز و فراوانکردنی وەبەرهێنان لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی عێراق، بە مەبەستی دابینکردنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا و کارگە نیشتمانییەکانی بەرهەمهێنانی پێو بە پێداویستیەکانیان لە غاز.
هەروەک سودانی جەختی لە "پێویستی فراوانکردن و تەواوکردنی پڕۆژەکانی و چاککردنەوەی بەندەرەکانی نەوتی عێراق ،و کۆگاکانی عەمبارکردنی لە سەرتاسەری عێراق کردەوە.
سەرۆک وەزیران ڕێنمایی ئەوەشیدا بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنی پلانە کورتخایەن و درێژخایەنەکانی وەزارەت بکات بۆ جێگیرکردنی پێداویستییە ئابوورییە ناوخۆییەکان و پێویستی بازاڕی جیهانی بە نەوتی عێراقی و وەرگیراوەکانی نەوت لە ئایندەیەکی نزیکدا، هەروەها پێویستی تیشک خستنە سەر ڕۆڵی عێراق لە ئۆپێکدا.